هەرێم نیوز
مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران رایگەیاند ناتوانین مامەڵە لەگەڵ ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا نەكەین.
رۆژنامەی شەرقوڵئەوسەت بڵاویكردەوە پزیشكیان بە وەزیرە پێشۆكانی دەرەوەی ئێرانی راگەیاندووە خۆشیمان بێ و ترشیمان بێ، دەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەمریكادا بكەین لەسەر هەردوو گۆڕەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتیش.
پزیشکیان وتیشی، باشتر وایە ئیدارەی پەیوەندیەكانمان بكەین لەگەڵ ئەمریكا و خودی خۆمان رووبەڕویان ببینەوە، بەڵێنیشیدا لە چوارچێوەی ستراتیژیی و ئاڕاستەكانی تایبەت بە كۆماری ئیسلامی ئێران جموجۆڵ بكات.