دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

قاچاغچیەكی كورد بە 17 ساڵ زیندانیكردن سزا درا

هەرێم نیوز

هاووڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە "ئامانج زەمان" ناسراوە و کاری قاچاخچییەتی و گواستنەوەی خەڵک بووە، دوای دادگایکردنی لەلایەن بەریتانیاوە بە 17 ساڵ زیندانیکردن سزادرا.

میدیاكانی بریتانیا ئەمڕۆ هەینی بڵاویانكردەوە، پیاوێکی ئێرانی کە بە "باشترین قاچاغچی" وەسف دەکرێت، بە 17 ساڵ زیندانی سزادرا دوای ئەوەی کۆچبەرانی لە كەناڵە ئاوییەكان پەڕاندوەتەوە. 

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو قاچاغچیە ناوی ئامانج حەسەن زادە و دانیشتوی شاری پرێستۆنە لە بریتانیا و لەلایەن ئەفسەرانی دەزگای تاوانی نیشتمانی لە ماڵەكەی خۆیدا دەستگیركراوە.

بەگوێرەی میدیاكانی بریتانیا، ئامانج حەسەن لە سۆشیال میدیادا ڕیکلامی بۆ كاری كاچاغچێتی کردوە و ڤیدیۆی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە کە سوپاسی دەکەن بۆ خزمەتەکانی.

ئامانج حەسەن زادە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵ دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستگیرکرا، بە تۆمەتی قاچاخچییەتی و گواستنەوەی نا یاسایی هاووڵاتییان بۆ بەریتانیا لە ڕێگەی ئاوییەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی بریتانیا، "یەكێك لەو بەڵگەكانەی كە ئەو ئەو قاچاغچیەی پێ سزادراوە، ڤیدیۆی گەعدەیەكە كە لە كورستان ئەنجامی داوە و تێدا پارەی كاش شاباش دەكات و تەقە دەكات، لەگەڵدا زەردەخەنە دەکات و پێدەکەنێت کاتێک ڕستەكانی (هەمو قاچاغچییەکان لێیوەی فێربون، ئامانج ژمارە یەکە) دەڵێنەوە".

ئامانج زادەی تەمەن 34 ساڵ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاوکات کەسێکی ناسراوە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بەهۆی ئەوەی ئەو کەسانەی لە ڕێگەی ئەوە گەیشتوون بە بەریتانیا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سوپاس و ستایشیان کردووە و ناویان هێناوە و وێنەی ئەویان بڵاوکردووەتەوە. 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP