هەرێم نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، لە سەلاحەددین بارزانی پێشوازی لە پاتریک دۆریل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "لە دیدارەکەدا کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە بارزانی کرد و پێزانینشی بۆ ڕێژەی زۆری بەشداریی هاووڵاتیانی هەرێم لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئۆکتۆبەری ڕابردوودا هەبوو."
لای خۆیەوە بارزانی بەشداریی بەرچاوی هاووڵاتیان و بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی بە پاڵپشتێکی گەورە بۆ شەرعیەت و دامەزراوەکانی هەرێم لە قەڵەم دا و سوپاسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنەکانیشی کرد بۆ چاودێریکردنی ئەو هەڵبژاردنە.
هەر لەو دیدارەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و جەختیش لە پەیوەندیی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کرایەوە.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق سوپاسی بارزانی کرد بۆ بایەخدان و پاڵپشتیکردنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی سەتساڵەی لەدایکبوونی خاتوو دانیال میتێران کە ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی 2024 لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.