دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

سودانی و ئەسەد: پێویسته‌ لوتكه‌ی ریاز بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی زایۆنیسته‌كان بۆسه‌ر غه‌ززه‌

هەرێم نیوز

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری سوریا له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایانگه‌یاند، پێویسته‌ لوتكه‌ی ریاز بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بدات ڕاگرتنی ده‌ستدرێژی زایۆنیسته‌كان بۆسه‌ر غه‌ززه‌ و باشوری لوبنان.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌ ڕیاز و له‌ په‌راوێزی به‌شداریكردنی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبوه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ و لوبنان.

له‌ میانی دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و ڕێگاكانی پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانیان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا تاوتوێ كرا، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و قازانجی هاوبه‌ش بۆ هه‌ردو گه‌لی برا به‌ده‌ستبهێنێت.

سودانی و ئه‌سه‌د جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵوێسته‌كان و هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ كاتی لوتكه‌دا، به‌ مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی زایۆنیسته‌كان بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ و لوبنان، هه‌روه‌ها پێویستی وڵاتانی گه‌وره‌ و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه‌ هێزه‌كانی داگیركه‌ر دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌ داگیركراوه‌كان و لوبنان ئه‌نجامیانداوه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP