هەرێم نیوز
وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بڕیاڕیان دا بە قەدەغەکردنی هێنانەژوورەوە و بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتەکە لە کاتی دەوامی فەرمیدا.
وەزیری ناوخۆی عێراق لە نووسراوێکەا ڕایگەیاند، بە مەبەستی رێگریکردن لە دزەپێکردنی بەڵگە و زانیاری، بڕیاڕیان دا بە قەدەغەکردنی هێنانەژوورەوە و بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتەکە لە کاتی دەوامی فەرمیدا.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، هەر ئەفسەرێک لە پلەی رائیدەوە تا دەگاتە کارمەندی ئاسایی لە هەموو پێکهاتەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە شوێنی دەوامیدا مۆبایلی پێ بگیرێت 30 رۆژ بەند دەکریت و ئەگەر دووبارەی بکاتەوە رەوانەی دادگای هێزی ئاسایش ناوخۆ دەکرێت.
هەروەها ئەوەش هاتووە، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.