دواین هەواڵ

عێراق‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆژنامەی ئەلسەباح: سودانی لەسەردانەكەیدا بۆ هەرێم (9) دیداری بەرهەمداری ئەنجامداوە

هەرێم نیوز

رۆژنامەی ئەلسەباح بڵاویکردەوە، سودانی لەسەردانەكەیدا بۆ هەرێم (9) دیداری بەرهەمداری ئەنجامداوە، جەختی لە چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردووەتەوە، دەشڵێت، "ئامادەیی پیشانداوە بۆ هاوكاریكردن لە دۆسیەی پێكهێنانی كابینەی نوێ" 

رۆژنامەی ئەلسەباح بڵاوكردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، (9) دیداری بەرهەمداری ئەنجامدا، لەمیانی سەردانەكەی دوێنێی بۆ هەولێرو سلێمانی، كە پەیامێك بوو بۆ رادەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان حكومەتی ناوەندو حكومەتی هەرێم و هێزە سیاسیەكان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سەردانەكەی سودانی بۆ هەرێمی كوردستان ئاسایی نەبوو، بەڵكو دوای سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و چارەسەركردنی زۆرێك لە دۆسیەی هەڵپەسێردراوەكان هات، كە تیایدا سەرۆك وەزیران جەختی لە مكوڕی حكومەت كردەوە لە چارەسەری دۆسیەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەكی یاسایی، كە دۆسیەیەكی هەڵپەسێردراوی حكومەتەكانی پێشووە، بەڵام دانایی و رێوشوێنەكانی سودانی بووە هۆی چارەسەركرنی، كە ئەوەش بووەتە هۆی جێی ستایشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، سەردانەكە هاوكاتیشە لەگەڵ ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە هەفتەی داهاتوودا، لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق و پارێزكانی هەرێم.

ئەوەش هاتووە، سودانی لەمیانی دیدارەكاندیدا ئاماژەی بە پێویستی پاراستنی سەقامگیری سیاسی لە هەرێم كردووە، وەك پایەیەكی گرنگی سەقامگیری سیاسی لە بەغدادو سەرانسەی عێراق،  جەختیشی لە پێویستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كردووەتەوە، ئامادەیی بەغدادیشی پیشانداوە بۆ هاوكاریكردن لەم دۆسیەیەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP