هەرێم نیوز
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێکدا رایدەگەیەنێت، لەگەڵ درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانان بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تائێستا نەیتوانیووە دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە.
شەرقولئەوسەت لە راپۆرتەکەیدا ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێردرا و وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی یەك مانگ درێژکرایەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تائێستا نەیتوانیووە دانیشتنەكانی دەستپێبكاتەوە، بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو یاسایانەی چەند مانگێكە خراونەتە ناو خشتەی كارکردنەوە.
جەواد یەساری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە،: ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یاسادانانی بە ئامانجی تێپەڕاندنی ئەو یاسایانەی ناكۆكییان لەسەرە و لە دانیشتنەكانی رابردوودا دواخراون بەهۆی ململانێی سیاسی لەبارەیانەوە درێژكردەوە.
ئەو یاسایانەی ناکۆکییان لەسەرە (یاسای گەڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان، یاسای باری كەسێتی و یاسای لێبوردنی گشتی)، بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، تا ئێستا ناكۆكییەكان بەردەوامن و وەك خۆیانن هیچ رێککەوتنێک نەکراوە هەر ئەمەش هۆکاری کۆنەبوونەوەی ئەنجومەنەکەیە.
باسیلەوەشکردووە، رێکەوتن لەبارەی ئەو یاسایانەوە پێدەچێت کاتێكی زۆرتر بخایەنێت بۆیە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوە دیاریناکات.