هەرێم نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە، بارزانی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوە 100 ساڵەی لە دایکبوونی دانیال میتران، هاوسەری سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا؛ ڕایگەیاند، لە ساڵی 1989 بۆ یەکەم جار لە فەرەنسا چاوی بە دانیال میتران کەوتووە و "کاتێک ویستم باسی ئێش و ئازارەکانی گەلی کوردستانی بۆ بکەم، تەماشام کرد، ئەو زۆر ئاگادارە و پێویستی بە شەرح نییە.
ئەو کە باسی کرد چووەتە یەک دوو ئۆردۆگا لە دەوروبەری دیاربەکر و باسی خەڵکەکەی کرد، فرمێسکی هاتە خوار. بە ڕاستی بۆ من شتێکی تازە بوو، یەکەم جار بوو ببینم کەسێکی ئەورووپی فرمێسک بۆ کورد بڕێژێت".
بارزانی لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، خاتوو دانیال میتران مافێکی زۆری لەسەر ئێمەی خەڵکی کوردستان هەیە، ڕۆڵێکی زۆر گەورەی بینی لە بەرگریکردن لە دۆزی گەلی کورد، دانیێل میتران یهكهم كهسی ئهوروپی بوو فرمێسكی بۆ كورد ڕشت، فرمێسكهكانی بۆ گهلی كوردستان ههرگیز له یاد ناچێ، تهمهن ڕێگای دابا دانیێل میتران زۆرتری بۆ گهلی كوردستان دهكرد، شانازی دهكهم له واشنتۆن خهڵاتی ئاشتیم به پێشكهش دانیێل میتران كرد.
سهرۆك بارزانی گوتیشی، سهرۆك میتران فهزڵێكی زۆری بهسهر گهلی كوردستاندا ههیه..
وتیشی، جارێك لە وەزیرێكی فەرەنسیم بیست، وتی سەرۆك میتران وتویهتی مهدام میتران هیچ هەوڵێكی بۆ من نەهێشتووەتەوە، هەر بابەتێك دێتە پێش، ئەو دەڵێ دەبێ ئاوا بۆ كورد بكەن و كاری بۆ بكەن.
لە میانی وتارەکەدا بارزانی ڕاشیگهیاند، بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشیش فەرەنسا و سەرۆك میتران ڕۆڵێكی گەورەیان تێدا گێڕا، لە ئاداری 1992 پێم گوت ئێمە بەرەو هەڵبژاردن دەچین، وتم چ پەیامێكی تۆ بگەینم، وتی بە خەڵكی كوردستان بڵێ دۆستێكی بەوەفاتان هەیە لە ئەلێزێ.
له كۆتاییدا بارزانی وتیشی، من دەستخۆشیی لەو بەڕێزانە دەكەم ئەم یادەیان ڕێك خستووە و هەرچی بیكەین كەمە و ناتوانین مافی بدەین و بە پێزانینێكی زۆرەوە یادی دەكەین.