دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

هاوکاری هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانکی زیاتر لە 26,000 پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان

هەرێم نیوز

حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا و ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوکاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانکیی زیاد لە 26,000 پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان کە چەندین مانگە سوودمەندی پرۆژەی "هەژماری من" بوون. 

دەشڵێت: تاکوو ئێستاش 242 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە 78 ناونیشانی جیاوازی سەرانسەری هەرێمی کوردستان دانراون. ئەم ژمارانە زیاد دەبن و ژمارەی بەشداربووانی پرۆژەکەش لە زیادبووندا دەبن.

ڕاشیگەیاندووە، لە سلێمانی لەڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە، پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان بەردەوامن لە وەرگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانان و ئەمڕۆ شەش هەزار پێشمەرگە لەو شارە مووچەکانیان وەرگرت.

مووچەخۆران لە سلێمانی دەتوانن سەردانی ئەم ناونیشانانەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بکەن:

1- شەقامی سالم، بەردەم سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
2- شەقامی سلێمانی-کەرکوک، بەرامبەر بینای پارێزگای سلێمانی، ڕیزی شەکرەکە.
3- بەکرەجۆ، بەرامبەر فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP