هەرێم نیوز
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگدا لایەنێکی ڕاوێژکاری ڕادەسپێرین بۆ پێداچونەوە و بڕیاردان لەسەر خەرجی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان، دەشڵێت، داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان دەخرێتە هەژمارێکى تایبەتەوە و دەبێتە بەشێک لە داهاتی فیدراڵی.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگدا لایەنێکی ڕاوێژکاری ڕادەسپێرین بۆ پێداچونەوە و بڕیاردان لەسەر خەرجی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆمپانیاى سۆمۆ لایەنى رێگەپێدراوە بۆ وەرگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستان
وتیشی، داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان دەخرێتە هەژمارێکى تایبەتەوە و دەبێتە بەشێک لە داهاتی فیدراڵی.
ئەوەشی خستەڕوو، تێچووى بەرهەمهێنانى نەوتى هەرێمى کوردستان لە داهاتەکەی بەشێوەى پێشینە دەدرێت.