دواین هەواڵ

ئابوری‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

بڕیاری خەرجكردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ جوتیارانی هەرێم درا

هەرێم نیوز

وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند، 400 ملیار دینار له‌ شایسته‌ی دارایی گه‌نمی جوتیاران بۆ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجكرا.

وەزیری بازرگانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری بازرگانی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر خه‌ركردبڕی 400 ملیار بۆ پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2024 لە پێنج پارێزگای نەینەوا، کەرکوک، دهۆك، سلێمانی، و هەولێر.

حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی عێراق رایگه‌یاندوه‌، ئەمڕۆ ستافی ژمێریاری کۆمپانیاکەیان دەستیان کردوە بە گواستنەوەی ئەو بڕە پاره‌یه‌ بۆ پێنج پارێزگاری باکوری عێراق.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کۆمپانیای دانەوێڵە لە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی 2024 بۆ دو وەرزی لەسەریەک یەدەگی ستراتیژی و خۆبژێوی بەدەستهێناوە.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، کۆمپانیاکە لە ئێستادا کاردەکات، وەک بەشێک لە پلانەکەی بۆ وەرزەکانی داهاتوی بازاڕکردن، بۆ دەستەبەرکردنی توانای هەڵگرتنی گەورە لەڕێگەی دروستکردنی سایلۆ و كۆگا کە بتوانێت بڕێكی زۆر گەنم لەخۆبگرێت بۆ هەڵگرتنی بۆ مه‌ودایه‌كی دور.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP