هەرێم نیوز
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگهیاند، كارهكانی رێگای سێگردکان-دێگەڵە بهردهوامی ههیه و بڕگەی قیرتاوکردن لە چەند بەشێکی پڕۆژەکە ئەنجامدراوەو رێژەی کاری ئەنجامدراویش گەیشتوەتە 60%.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، پڕۆژەی چاککردنەوەو بەیەکەوە بەستنی رێگای هەردو ناحیەی سێگردکان-دێگەڵە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە قەزای کۆیە بهردهوامی ههیه، بڕگەی قیرتاوکردن لە چەند بەشێکی پڕۆژەکە ئەنجامدراوەو رێژەی کاری ئەنجامدراویش گەیشتوەتە 60%
ئاماژهی بهوهشكردهه، دوای کۆتایی هاتنی پشوەکان، کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت بە ئامانجی هەرچی زو تەواوکردنی و خزمەتکردنی بە هاوڵاتیان.
ئەوەش هاتووە، یهكی مانگی (حوزهیران/6)ی ئهمساڵ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەردی بناغەی پڕۆژەکەی دانا، كه درێژی رێگاکە 37 کیلۆمهتره و 18 کیلۆمهتری رێگا قیرتاو دەکرێت، هەروەها لەگەڵ بڕین و فراوانکردن و تێکەڵەرێژکردنی رێگا، گوژمەکەی زیاتر لە چوار ملیار دینارە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، پڕۆژەکە کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لەسنورەکە دەکات و هەردو ناحیەی سێگردکان و شۆڕش (دێگەڵە) بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هاوکات دەیان گوندی هەردو ناحیەکە سودمەند دەبن.