هەرێم نیوز
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی بچووك دەكرێت.
بەگوێرەی نوسراوەکە، لە 20%ی قەرزی بچووك لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، جەختیش لەوە كراوەتەوە كە ئەو لێخۆشبوونەكە بەدوو شێواز دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، "لێخۆشبوون لە 20% لە كۆی گشتیی بەركەوتەكانی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەبێت."
هەروەها ئەوەش هاتووە، "دانەوەی قەرزەكە لە ماوەی شەش مانگدا دەبێت، قەرزار سەرپشكە بە یەك گوژمە یانیش بە شەش پشكی یەكسان قەرزەكە بداتەوە."
لایخۆشیەوە، نەهرۆ جەوهەر، بەڕێوەبەری کارگێڕیی سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان رایگەیاند، "سەرجەم ئەو سوودمەندانەی كە قەرزی بچووكیان وەرگرتووە و قەرزیان لا ماوە لەم بڕیارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن بڕیارێكی باشە و لە بەرژەوەندیی ئەو خەڵكانەیە كە ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانی بڕیارەكە بوون."