هەرێم نیوز
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانم وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەغداد بیانوو دەگرێت و نەگەڕانەوەی داهاتی ناوخۆ پەیوەندیی بە مووچەوە نییە و پێشتر رێككەوتن كراوە كە تاوەكو ئەمساڵ ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت.