هەرێم نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ خەرج دەکرێت”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2024، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵ خەرج دەکرێت و سوودانی هاوڕابووە لە بارەی خەرج کردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ سێ مانگی کۆتایی ساڵ .
باسی لەوەشکرد، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق هاوڕابوون لەگەڵ یەک لە بارەی کێشەکانی مووچە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردووکیان جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەی نابێت مووچە تێکەڵاو ململانێ سیاسی بکرێت و دەبێت بە زووترین کات مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت و کێشە بۆ مووچەی مانگی 11 و 12 دروست نەکرێت.