هەرێم نیوز
سەرۆکی سەنتەری ستراتیجی مافی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، عێراق دەستی کردووە بە قۆستنەوەی ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ی 11ی 2024 ، فازڵ ئەلغەراوی، ڕایگەیاند، "عێراق لە دۆسیەی کۆچبەران بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە، هەموو ئەو وێستگانە هۆکاری فرەچەشنی خۆیان هەیە، جا پەیوەندی بەو شەڕ و ململانێیانەوە هەبێت یاخود پەیوەندی بە لایەنی ئابوورییەوە هەبێت، کە ئەمە وای کردووە خێزانەکان ناچار بوون بیر لە کۆچ بکەنەوە و بەرە و وڵاتانی ئەورووپا بڕۆن".
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەوە تەنها پەیوەندی بە کۆچەوە نییە، بەڵکو ڕەنگە پەیوەندی بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە هەبێت، زۆر کەسیشمان بینیوە کە بوونەتە قوربانی ئەو بەقاچاخبردنە".
سەرۆکی سەنتەری ستراتیجی مافی مرۆڤ لە عێراق وتیشی، "عێراق دەستی کردووە بە قۆستنەوەی ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتی وڵاتەکەیدا سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراق بۆ ساڵی 2024 ڕایگەیاندووە، کە "بازرگانانی مرۆڤ قوربانیانی ناوخۆیی و بیانی لە عێراق دەقۆزنەوە".