هەرێم نیوز
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كە وا بڕیارە مانگی كانوونی دووەم 2025 بەفەرمی دەستبەكار بێت، پۆستێكی باڵای حكوومیی لەنێو ئیدارەكەیدا بۆ ملیاردێر و دەوڵەمەندترین پیاوی دنیا و خاوەنی كۆمپانیای تێسلا كە بەناوبانگترین كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەباییە، تەرخان كرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئیلیۆن ماسك، سەرۆكی جێبەجێكاری هەردوو كۆمپانیای "تێسلاو سبایس ئێكس" دەبێتە وەزیری لێهاتوویی لە حكومەت، هاوشانی خاوەن كاری پێشەنگی ئەمریكی فیفیك راماسوامی.
ترەمپ رایگەیاندووە: ئەم دوو ئەمركییە ناوازەیە پێكەوە رێگا دەكەنەوە بۆ ئیدارەكەم بۆ لەبەریەك هەڵوەشاندنی بیرۆكراسی لە حكومەت و، كەمكردنەوەی پێگە زیادەكان و بڕینی خەرجییە بەهەدەردراوەكان، لەگەڵ سەرلەنوێ دڕاستنەوەی ئاژانسە فیدراڵیەكان، كە پرسێكی بنەڕەتیە بۆ جوڵەی رزگاركردنی ئەمریكا.
لەلایەكی ترەوە، تیمی راگوزەری دۆناڵد ترەمپ، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سەرۆكی هەڵبژێردراو "بیت هیگسیس" بێژەری تەلەفیزیۆنی و جەنگاوەرەی دێرێن، كە لە عێراق و ئەفغانستان و گوانتانامۆ خزمەتی كردووە، بۆ پۆستی وەزیری بەرگری كاندیدكردووە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، ترەمپ رایگەیاندووە: شەرەفمەندم بە راگەیاندنی كاندیدكردنی "بیت هیگسیس" بۆ پۆستی وەزیری بەرگری، بیت كەسێكی توندو ژیرەو باوەڕی بەوەیە ئەمریكا بخاتەوە پێگەی یەكەم، لەگەڵ بیت دوژمنانی ئەمریكا دەزانن كە هێزەكانمان جارێكی تر مەزن دەبنەوە.
بیت، لایەنگرێكی سەرسەختی ئیسرائیلەو پێشتر بەپێویستی زانیبوو ئیسرائیل غەززە وێران بكات، وێڕای ئەوەش پشتیوانی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی كردووەو هانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی داوە راستەوخۆ بۆردمانی ئێران بكات.