هەرێم نیوز
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و باڵوێزی پۆڵەندا لە عێراق كۆ بوونەوە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارجن کۆبیاک باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
باڵیۆزی پۆڵەندا پێزانینی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ دا .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.