دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: پشتیوانیی هەنگاوی مەزنی سەرژمێریی دەکەین

هەرێم نیوز 

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاند، پشتیوانیی هەنگاوی مەزنی سەرژمێریی دەکەین بەرەو وەرگرتنی بڕیاری ڕوون لەبارەی زانیارییەکان لەلایەن حکوومەتی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە گەلی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی 11ی 2024، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکی(ئێکس) دا، بڵاویکردەوە، ئەو هەفتەیە پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق بەڕێوەدەچێت دوای ساڵی 1997، ئەو پرۆسەیەش تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.

دەشڵێت، پرۆسەی سەرژمێری هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستخستنی زانیاریی ورد کە ڕۆڵی هەبێت لە داڕشتنی نەخشەی ستراتیجیەتی سیاسی و ئابووری و گەشەپێدانی چالاک.

ئەلینا وتیشی، ئێمە پشتیوانی ئەو هەنگاوە مەزنە دەکەین بەرەو وەرگرتنی بڕیار لەسەر بنەمای زانیارییەکان لەلایەن حکوومەتی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە گەلی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP