هەرێم نیوز
ئەمڕۆ شەممە 23ی 11ی 2024، هونەرمەندی بواری شانۆ و دراما زاهیر عەبدوڵڵا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.
رۆژی 27ی حوزەیرانی 2024، زاهیر عەبدوڵا هونەرمەندی بواری نواندن و سینەما و شانۆی، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی تورکیا کرا و دوای ماوەیەک لە وەرگرتنی چارەسەر گەڕایەوە هەولێر.
ناوبراو لە ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لە دایکبووە و هونەرمەندێکی دیاری کوردستانە کە لە چەندین دراما و شانۆدا بەشداری كردووە.