هەرێم نیوز
دەرهێنەری ناوداری سۆڤیەتی و ڕووسی، یوری نۆرشتین، کە وەک یەکێک لە گەورەترین داهێنەرانی مێژووی ئەنیمەیشن لە جیهاندا دەناسرێت، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا و لەگەڵ پڕشنگداریی بەرهەمە کلاسیکییەکانیدا یادی لەدایکبوونی دەکاتەوە.
نۆرشتین لە ١٥ی ئەیلوولی ١٩٤١ لەدایکبووە، لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە لە ستۆدیۆی بەناوبانگی "سۆیوزمۆلتفیلم" دەستی بە کارکردن کردووە و دەیان بەرهەمی ناوازەی پێشکەش کردووە، کە دیارترینیان:
باشترین فیلمی ئەنیمەیشن لە مێژوودا: لە ساڵی ١٩٧٥ شاپیپەرسی سینەمایی خۆی بە ناوی "ژیشک لەناو تەمدا" (Hedgehog in the Fog) بڵاوکردەوە؛ ئەم شاکارە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ڕاپرسییەکی گەورەی تۆکیۆ بە بەشداریی ١٤٠ ڕەخنەگر و پسپۆڕی نێودەوڵەتی، بە "باشترین فیلمی ئەنیمەیشن لە تەواوی مێژووی سینەمادا" هەڵبژێردرا.
داهێنان و تێڕوانینی فەلسەفی: نۆرشتین ئەنیمەیشن بە "نهێنییەکانی هۆشیاری و هەست کە دەخرێنە سەر شریتی فیلم" پێناسە دەکات و کتێبی بەناوبانگی "بەفر لەسەر چیمەن"ی لەسەر ئەم هونەرە نووسیوە.
پرۆژەی "پاڵتۆ"؛ ٤٥ ساڵ چاوەڕوانی: لە ساڵی ١٩٨١ەوە لەگەڵ فرانچیسکا یاربووسۆڤای هاوسەریدا کار لەسەر ئەنیمەیشنی "پاڵتۆ" دەکەن. بەهۆی وردبینییە زۆرەکەی لە وێنەکێشانی دەستی، کێشەی دارایی و کۆچی دوایی وێنەگرەکەی، ئەم فیلمە بووەتە یەکێک لە درێژترین و پڕچاوەڕوانترین پرۆژە ناتەواوەکانی مێژووی سینەما.
نۆرشتین بە درێژایی ژیانی هونەریی چەندین خەڵاتی باڵای بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی دەوڵەتی سۆڤیەت، خەڵاتی ئەندرێ تارکۆڤسکی، و لە ساڵی ١٩٩٦یش نازناوی "هونەرمەندی گەل"ی لە فیدراسیۆنی ڕووسیا پێبەخشراوە