هەرێم نیوز
عێراق سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل پەیامێک ئاراستەی چوار لایەنی نێودەوڵەتی دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە پەیامی ئیسرائیل بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش، بەشێکە لە سیاسەتێکی سیستماتیکی بۆ دروستکردنی تۆمەت و بیانوو بە ئامانجی فراوانکردنی ململانێکان لە ناوچەکەدا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق نامەیەکی فەرمی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی دەکات، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "په‌یامی قه‌واره‌ی ئیسرائیلی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، به‌شێكه له سیاسه‌تێكی سیستماتیكی بۆ دروستكردنی تۆمه‌ت و بیانو به ئامانجی فراوانكردنی ململانێكان له ناوچه‌كه‌دا".
جه‌ختیكرده‌وه كه "په‌نابردنی عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌و په‌رۆشیه‌وه دێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ڕۆڵی خۆی له پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌جێبهێنێت، هه‌روه‌ها پێویستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه و لوبنان، قه‌واره‌ی ئیسرائیل پابه‌ند بكات به وه‌ستاندنی توندوتیژییه به‌رده‌وامه‌كانی ناوچه‌كه و ده‌ست له ده‌ركردنی هه‌ڕه‌شه‌كان هه‌ڵبگرێت".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕونیشیكرده‌وه، "عێراق دانی به‌خۆیدا گرت سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ئامانجگرتنی وڵاتێكی دراوسێ، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ده‌ستێوه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه بۆ ڕاگرتنی ئه‌م ڕه‌فتاره شه‌ڕانگێزانه‌یه كه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای بنه‌ماكانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێكده‌هێنن".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "عێراق داوای هه‌وڵی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ ڕاگرتنی په‌ره‌سه‌ندنی ئیسرائیل له ناوچه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێزگرتن له یاسا و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "عێراق داوای كردوه ئه‌و نوسراوه بۆ وڵاتانی ئه‌ندام بگوازرێته‌وه و وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی بخرێته سه‌ر ڕێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئیسرائیل نامەیەکی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناردووە و گرووپە چەکدارەکانی عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەی هێرشی کوشندەیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە، هاوکات بە مافی خۆشی دەزانێت وەڵامی ئەو هەڕەشانە بداتەوە کە لە خاکی عێراقەوە دەکرێتە سەریان.