هەرێم نیوز
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، لەپێناو ڕێکخستنی شەقام و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوی هاتوچۆ لە شەقامەکان و نەهێشتنی حاڵەتی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دەركران:
1_ قەدەغەکردنی هاتوچۆی پایسکیل و ماتۆڕسکیل، بە هەردوو جۆری دووتایە و سێتایە، لەسەر شەقامی خێرای 120 مەتری و 150 مەتری.
2_ قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی قورسی بواری بیناسازی و کشتوکاڵی بەهۆی ئەوەی خێراییەکانیان لە (80کم/لە کاتژمێرێک) کەمترە، لە هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتریی خێرا، بەڵکوو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە.
3_ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ئەم بڕیارانە بکات، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر و ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلێکەكەی دەستی بەسەر دادەگیرێت.