دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پشتیوان سادق؛ پارتی دەیەوێت حکومەتێکی بنکە فراوان پێکبێنێت

هەرێم نیوز

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێ دووشەممەوە پارتی ئامادەیە لەگەڵ لایەنەکانی تر کۆببێتەوە و دانوستاندن بکات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، پارتی لەگەڵ هیچ لایەنێک هێڵی سوری نییە و دەیەوێت حکومەتێکی بنکە فراوان پێکبهێنرێت.

لە بارەی دۆخی ناوچەکەشەوە وتی: “ناوچەکە لەناو تونێلێکدایە، کۆتاییەکەی دیار نییە”

ئاماژە بەوەشدا “شانسی ئێمە، لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین کە بەردەوام کێشە و شەڕی لێ هەبووە، لە هەمان کاتدا لانکەی شارستانییەتیش بووە. دەبێت لە خوا بپاڕێینەوە و نزا بکەین، ئەو شەڕەی ئێستە لە ناوچەکە هەیە، بوەستێت”.

پێشتریش، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندبوو، پارتی دەیەوێت هەموو لایەنەکان شان بدەنە ژێر بەرپرسیارێتی و بەشدارییان هەبێت لە بنیاتنانەوەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەش کردبوو، دوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت سەردانی لایەنەکان دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP