دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دەرەوەی توركیا: توركیا بە تەواوی دامەزراوەكانیەوە لە پشتی توركمانەكانی عێراق رادەوەستێت

هەرێم نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بە گواستنەوەی هاوڵاتیان بۆ كەركەك لە چوارچێوەی سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق:
توركیا بە تەواوی دامەزراوەكانیەوە لە پشتی توركمانەكانی عێراق رادەوەستێت و پارێزگاری لەماف و بەرژەوەندییەكانیان دەكات.

ئۆنجو كێچلی،وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا راشیگەیاند: ئاشتی و ئاسایشی هاوڵاتییە توركانەكانمان، كە خاوەنی رێژەیەكی گەورەی دانیشتوانن لە كەركوك یەكێكە لە ئەولەویەتە سەرەكییەكانی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراق.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەدواداچونمان بۆ ئەو پێشھاتانە کردووە کە رەنگدانەوەی رای گشتی هەبووە، لەوەی پەیوەستە بە گواستنەوەی بە كۆمەڵی کوردەکان لە ھەرێمی کوردی عێراقەوە بۆ كەركوك بۆ سەرژمێری گشتی.

هەرچەندە لەم سەرژمێرییەدا زانیاری سەبارەت بە نەتەوە نەنوسراوە، بەڵام ئەو جوڵە چڕوپڕەی هاوڵاتییان بووەتە جێی نیگەرانیی رەوای تورکمان و عەرەبی عێراق.

دەشڵێت: ئەم پێشێلكارییە دەبێت هۆی ناونوسكردنی ئەو خەڵكانەی كە كەركوكی نین بە حوكمی ئەمری واقیع و دەیانكە دانیشتوانی كەركوك، كە روونە كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی داهاتوو دەبێت.

پێشبینی دەكەین دەسەڵاتدارانی عێراق رێگەنەدەن جارێكی تر هاوڵاتیانی توركمانمان كە روبەڕوی كوشتن و چەوسانەوە بونەتەوە بە درێژایی سەدەی رابردوو، جارێكی تر نەبنە قوربانی ئەو پێشهاتانەی ئەم دواییە لە چوارچێوەی سەرژمێری گشتیدا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەستیاری سەرەكیمان لە كەركوك ئەوەیە پێكهاتەی دیموگرافی نەشوێنرێت، كە بەدرێژایی مێژووی پارێزگاكە پێكهاتووە، گەلی كەركوك بەردەوام دەبێت لە ژیانكردن هەروەك پێكهاتە سەرەكییەكانی پارێزگاكە لەسەری رێككەوتوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP