هەرێم نیوز
لیژنەی باڵای سەرژمێریی عێراق لەبارەی وادەی کاری ئەو بژمێرانەی هێشتا کارەکانیان تەواو نەکردووە بڕیاریداوە، کە تاوەکو ئێوارەی سبەی هەینی کارەکەیان درێژ بکاتەوە.
هەر ئەمڕۆش دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" پێشتر راگەیەنرابوو پرۆسەی سەرژمێری بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و دواتر ناتوانین کەس تۆمار بکەین، بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تاوەکو تەواوکردنی تۆماری هەموو خێزانەکان پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، بۆیە داوا دەکەین لەسەرجەم ئەو خێزانانەی کەتاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردووە لەماڵەکایان بمێننەوە ،چونکە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو دوا خێزان و دوا هاوڵاتی تۆمار دەکرێن".
لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ سەرژمێری لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لەناو شارەکان لە کاتژمێر 12:00ی ئەمشەوەوە هەڵدەگیرێت، بەڵام لەنێوان پارێزگاکان قەدەغە تا کاتژمێر 12:00ی شەوی 22-11 دەمێنێت، بەمەش قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان شارەکان بۆماوەی 24 کاتژمێر درێژکراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە، لە عێراق و هەرێمی کوردستان ١٢٠ ههزار سهرژمێركار بهشدار دهبن له سهرژمێری گشتیی دانیشتوان. تا کۆتایی هاتنی پرۆسەکە ٣ جار سەردانی ماڵی هەر خێزانێک دەکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان و وهڵامی زیاتر له ٧٠ پرسیار لهو خێزانانه وهردهگرن كهسهردانیان دهكهن و رۆژی ١٠-١٢-٢٠٢٤بە تەواوی کۆتایی بەپرۆسەکە دێت.