هەرێم نیوز
وەزیری پلاندانانی هەرێم لەبارەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی سەرژمێری ڕایگەیاند، هەموو دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تاوەکو تەواو کردنی تۆماری هەموو خێزانەکان پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پرۆسەی جێ بەجێ کردنی سەرژمێری لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، لەماوەی ٥ پێنج رۆژی ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرزی کارەکان جێ بەجێ کراوە، سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی.
دەشڵێت، لەم کاتەدا هاوڵاتیان پەیوەندی زۆر دەکەن بەسەنتەی پەیوەندیەکان لە ژووری عەملیاتی سەرژمێری و بەرێوبەرایەتیەکانی ئاماری پارێزگاکان تاوەکو دڵنیا ببنەوە کە سەردان دەکرێن.
ئەوەی ئاشکراکرد: لەبەر ئەوەی پێشتر راگەینرابوو کە پرۆسەکە ئەم قۆناغە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێ دواتر ناتوانین کەس تۆمار بکەین ،بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تاوەکو تەواو کردنی تۆماری هەموو خێزانەکان پرۆسەکە بەردەوام دەبێ بۆیە داوا دەکەین لەسەرجەم ئەو خێزانانەی کەتاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوو لەماڵەکایان بمێنەوە ،چونکە پرۆسەکە بەردەوام دەبێ تاوەکو دوا خێزان و دوا هاوڵاتی تۆمار دەکرێ.