دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت

هەرێم نیوز 

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ قۆناغێکی دیکەی سەرژمێریی لە هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت و بۆ ماوەی پێنج رۆژ، پرۆسەکە رادەگیرێت. 

مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو قۆناغەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تەواو دەبێت، دواتر بۆ ماوەی پێنج رۆژ، پرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت و لەو ماوەیەدا بژمێرەکان سەردانی ماڵان ناکەن، بەڵام حکومەتی عێراق لە پرۆسەکەدا بەردەوام دەبێت بە ناوچەکانی مادەی 140ـشەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێمە کەمێک دواکەوتووین، کارمەندەکانی سەرژمێری لەسەر فۆرمی 77 پرسیارەکە مەشق و راهێنانیان پێنەکراوە، بۆیە ئەو 5 رۆژە مەشق و راهێنان بەو 21 هەزار کارمەندەی سەرژمێریی دەکرێت، دواتر پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە."

وتیشی، بەو هۆیەوە لە هەرێمی کوردستان پێنج رۆژ لە دوای حکومەتی عێراق، پرۆسەی سەرژمێری بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی 77 پرسیارەکە تەواو دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP