هەرێم نیوز
پەرلەمانی عەرەبی بە توندترین شێوە هەڕەشەکانی ئیسرائیلی بۆ هێرشکردنە سەر عێراق ئیدانە دەکات و جەختی لە پشتیوانیی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی، عێراق و ڕێگەنەدان بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە بە هەر بیانوویەک.
پەرلەمانی عەرەبی لە راگەیەنراوێکدا، سکاڵای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و ئاماژەی بەوە کرد "باشترە ئیسرائیل پابەند بێت بە بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەجێ ئەو کۆمەڵکوژی و شەڕە جینۆسایدانەی کە زیاتر لە ساڵێکە لە فەڵەستین و هەروەها هێرشکردنە سەر لوبنان ڕابگرێت."
ئاماژە بۆ ئەوەش کردووە، کە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامودەزگاکانی و وڵاتان دەکەن، گوشار بخەنە سەر تەلئەڤیڤ و پلانەکانی ڕابگرن کە ئامانجیان ڕاکێشانی ناوچەکە بە گشتییە بۆ ناو شەڕێکی ناوچەیی بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تێک بدات.
هەروەها رۆژی سێشەممە رابردوو، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق له كۆبوونهوهی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا ڕایگهیاند، پهیامهكهی "قهوارهی زایۆنی" كه ئاراستهی ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی كردووه، پاساوهێنانهوهیه بۆ دهستدرێژیكردنه سهر عێراق و ههوڵهكانی بۆ فراوانكردنی بازنەی شهڕ له ناوچهكهدا.
سوودانی جارێكی دیكه جهختی كردووه، بڕیاری شهڕ و ئاشتی له عێراق به دهست دهوڵهتهوهیه و ڕێگه به هیچ لایهنێك نادرێت ئهو مافه به خۆی بدات. هاوكات سهرلهنوێ ڕهتی كردهوه عێراق بخزێنرێته ناو شهڕ.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، تەلئەبیب لە نامەیەکدا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ڕێوشوێنی خێرا لە دژی ئەو گروپانە بگرێتەبەر کە لە عێراقەوە هێرش دەکەنە سەری و سوێندیشی خوارد بۆ بەرگریکردن لە خۆی وەڵام بداتەوە.