دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/11/2024

پێدانی کارەبای نیشتیمانی17 کاتژمێر درێژکرایەوە

هەرێم نیوز
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەوامی فەرمانگەکانەوە تارۆژی یەکشەممە  کارەبای نیشتمانی ١٧ کاتژمێر رۆژانە دەبێت.

 ئەمڕۆ چوارشەممە 20-11-2024، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە هەردوو رۆژی پشووی سەرژمێری تاوەکو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ١٧ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی کارەبا لە بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن و كۆنترۆڵی كارەبا بە بەرنامەیەكی تایبەتەوە ئەم بڕە كارەبایە بۆ هاونیشتمانییان دابیندەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، تیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا بۆ چارەسەرکردنی هەر جۆرە گرفتێک بە شێوەی ئیشكگری لە دەوام دەبن و بۆ خزمەتکردنی هاوبەشانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP