دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/11/2024

قایمقامیەتی هەولێر سوپاسی هاوڵاتیان دەکات کە پابەندی قەدەغەی هاتووچۆ بوون

هەرێم نیوز
قایمقامیەتی هەولێر ڕایگەیاند، سوپاس بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر، کە پابەندی بڕیارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بوون و تەواوی ڕێنماییەکانیان وەکو خۆیی و بەباشی جێبەجێکرد.

 ئەمڕۆ چوارشەممە 20-11-2024، قایمقامیەتی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، سوپاس بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر، کە پابەندی بڕیارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ بوون و تەواوی ڕێنماییەکانیان وەکو خۆیی و بەباشی جێبەجێکرد، ئەمەش وایکرد پرۆسەی سەرژمێرى گشتیی لە شارەکەمان سەرکەوتووبێت و بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک بەرێوەبچێت.

باسی لەوەشکرد، هەروەک چۆن هەولێر هەمیشە پێشنگ بووە، لەو پڕۆسە گرنگ و مێژوویەشدا ببێت بە پێشەنگی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP