هەرێم نیوز
شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی بەهێز و باشی باران بارین و بەفر بارین ڕوو دەکاتە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20-11-2024، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، وا چاوەڕوان دەکرێت لەناو هەفتەی داهاتودا بەتایبەت لە ناوەڕاستی هەفتەکە بۆ کۆتایی هەفتەکە مەودای 25 و 26 و 27 ی مانگ شەپۆلێکی بەهێز و باشی باران بارین و بەفر بارین ڕووبکاتە سەرجەم ناوچە جیاوازه کانی هەرێم.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی دابەزینی تەوژمە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور لە ئەوروپاوە تێکەڵبوونی بەشەپۆلەکە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 7 تا 10 سیلیزی دادەبەزن.
ئەوەشی خستەڕوو، لەناوەڕاست و کۆتایی شەپۆلەکە بەتایبەت بەفر دەبارێت لەبەشێکی زۆری ناوچە شاخاویەکان بەفر دادەبەزێتە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران و گوندەکانی دەوروبەری و بەشێک لەسەنتەرەکانی تری ناوچەی شاخاوی.