هەرێم نیوز
ئەمڕۆ کاتژمێر 7ی بەیانی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان دەست پێ دەکات، هەروەها لە پرۆسەکەدا زیاتر لە 130 هەزار بژمێر بەشدار دەبن و چەند پرسیارێکی تایبەت بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان دەکەن.
دوێنێ عەبدولفەتاح ڕەئووف، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری تەکنیکی لە دەستەی ئامار و سەرۆکی بەشی تەکنیکی و مەیدانی بۆ سەرژمێری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ڕایگەیاند، کەوا ئەمڕۆ چوارشەممە، بژمێرەکان لە کاتژمێر 7ی بەیانییەوە، بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانەی کە پێشوەختە بە شێوەی ئەلیکترۆنی تۆماریان کردووە سەردانی ماڵەکان دەکەن.
دەشڵێت: " جگە لە تۆمارکردنی خێزانەکان، تیمەکانی سەرژمێری چەند پرسیارێکی تایبەت بە ژیان و گوزەران و ئابووری هاووڵاتییان دەکەن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای تێپەڕبونی (37) ساڵ، بە بەشداری نزیكەی (120) هەزار بژمێر، بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لەسەرانسەری عێراق دەستیپێكرد.