هەرێم نیوز
رۆژنامەی "مەعاریف"ی ئیسرائیلی، ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاویكردەوە: ئیسرائیل پلانێكی كاری روونی هەیە لە حاڵەتێكدا لەبەرەی عێراقەوە هێرشەكان فراوان بكرێن.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، پلانی ئیسرائیل بۆ روبەڕوبونەوەی هەڵكشانی هێرشەكان لە عێراقەوە، لە لێدانی پرۆژەكانی ژێرخانی ئابوری و دامەزراوەكان دەستپێدەكات، دواتر پرۆسەی كوشتنی كەسایەتی میلیشیاكانی سەربە ئێران لە عێراق بەوردی ئەنجامدەدرێت.
رۆژنامەكە لە زاری بەرپرسانی هەواڵگری ئیسرائیل و ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە: رەنگە ئێران هانی میلشیاكان بدات لە عێراق بۆ زیادكردنی هێرشەكانیان، لەوەڵامی كردەوەكانی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان و غەززە.
ئیسرائیل ترسی ئەوەیە ئێران موشەكی بالیستی نزیك مەودای ئاودیوی عێراق كردبێت، بۆ بەكارهێنانی لە وەڵامە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ سەر ئیسرائیل.
ئەم هەڕەشەیەی ئیسرائیل لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ میلیشیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئامانجێكی گرنگیان لە "ئیلات" بە فرۆكەی بێفرۆكەوان كردووەتە ئامانج.
لای خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: موشەكێك لە "ئیلات" كەوتووەتە خوارەوە، لەكاتی روبەڕوبونەوەی فرۆكەیەكی بێفرۆكەوان كە لە خۆرهەڵاتەوە هاتووە.