دواین هەواڵ

عێراق‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: قەدەغەی هاتوچۆ بۆ سەرژمێریی گەشتی ئاسمانی ناگرێتەوە

هەرێم نیوز 

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی سەرژمێریدا گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كان به‌گوێره‌ی خشته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، هەروەها قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان په‌ك ناخات .

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد، گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كان به‌گوێره‌ی خشته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان په‌ك ناخات .

لای خۆیەوە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، له‌ ڕۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆدا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.

ئەمڕۆ شەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2024، بە فەرمی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە 15  شارۆچکە، 46 شارەدێ و 350 گوندی سنووری پارێزگای هەولێر دەستی پێ کرد.

هەروەها بڕیارە لە 20 و 21ی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەڕێوە بچێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP