هەرێم نیوز
میدیا لوبنانییەکان بڵاویانکردەوە، عێراق ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ناردنی 200 هەزار تۆن گەنم و ئارد بۆ لوبنان و بڕیاریشی داوە نەرمیی بنوێنێت لە ناردنی سووتەمەنیدا بۆ ئەو وڵاتە بێئەوەی داوای پارەی ئەو سووتەمەنییە بكاتەوە، كە پێشتر ناردوویەتی و لوبنان تا ئێستاش پارەكەی نەداوە.
بە گوێرەی هەواڵەکان لە دوای هێرشەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر لوبنان، عێراق چاوپۆشیی لەو 700 ملیۆن دۆلارە كردووە، كە بە پێی رێكەوتنی نێوان هەردوو وڵات دەبوو لوبنان بیدات بە عێراق لە بەرامبەر ئەو سووتەمەنییەدا كە پێشتر ناردووەیەتی، ئامانجی عێراق لەم چاوپۆشییە، سووككردنی باری شانی لوبنانە لە باردۆخێكی وادا كە رووبەڕووی كارەساتێكی مرۆیی بۆتەوە و زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە خەڵكی لوبنان ئاوارە بوون.
رۆژنامه‌ى ئه‌لئیخبارى لوبنانى بڵاویكردۆته‌وه: "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى جه‌نگى قه‌واره‌ى زایۆنى بۆ سه‌ر لوبنان، حكومه‌تى عێراق هاوكارى به‌یرۆتیان كردوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌یرانى مرۆیى."
رایگه‌یاندوه: عێراق پێشوازى له زیاتر له 32 هه‌زار هاوڵاتى لوبنانیان كردوه، و بریاریشى داوه به پێشكه‌ش كردنى 200 هه‌زار تۆن له ئارد و گه‌نم به وڵاتى لوبنان، جگه له پێشكه‌ش كردنى بابه‌تى دیكه‌ى خۆراك.
باڵیۆزى لوبنان له‌عێراق عه‌لى حه‌بحاب رایگه‌یاندوه: عێراق بۆ ماوه‌ى ساڵێك 200 هه‌زار تۆن گه‌نم بۆ لوبنان ده‌نێرێت، ومانگانه به رێژه‌ى 20 هه‌زار تۆن ده‌بێت، كه 100 هه‌زار تۆن له گه‌نم ده‌بێت و 70 هه‌زار تۆنیش له ئارد ده‌بێت كه ده‌كاته رێژه‌ى 15 %ى گه‌نمى هه‌ڵگیراوى عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدایە، به‌پێى میدیاكانى لوبنانى، 10 هه‌زار تۆن له ئاردى عێراقى كه ساڵانى رابردوو پێشكه‌ش به لوبنان كرا بوون له رووداوى ته‌قینه‌وه‌ى به‌نده‌رى به‌یرۆت له‌نێوچوون.