هەرێم نیوز
بارزانی و مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.
بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی، پاڵپشتی و پیرۆزبایی خۆی بۆ مەحمود مەشهەدانی بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند.
هەروەها، لەبەرانبەریشدا سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاسی هەڵوێست و پشتگیرییەکانی سەرۆک بارزانی کرد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە چارەسەركردن و یەکلاییکردنەوەی كێشە هەڵواسراوەكان و تێپەڕاندنی ئەو یاسایانە كرایەوە كە لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراقدان و دەبنە هۆی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق.