هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی تازەهەڵبژێردراوی پەرلەمانی عێراق كرد و پیرۆزبایی لێکرد.
ئەمڕۆ هەینی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە د.مەحموود مەشهەدانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییەكەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی و دڵنیایی دا، کە پشتیوان دەبێت لە جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.
ڕۆژی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق مەحموود مەشهەدانی وەکو سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژارد.
مەحموود مەشهدانی جێگەی محەممەد حەلبوسی گرتەوە، کە 14ی تشرینی دووەمی پار، بەتۆمەتی گەندەڵی و ساختەکردنی واژۆی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار لەیس دلێمی، دادگای باڵای عێراق ئەندامیێتیی حەلبووسیی هەڵوەشاندنەوە.