هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی بوومەلەرزەزانی و کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین بەڕێوەیە و بەشێک لە ناوچەکانی سلێمانی و دەوروبەری دەبارێت و ڕێژەی بارانی پێشبینیکراو لە نێوان 1 بۆ 3 ملم دەبێت.
لە ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتى 31-10-2024 تا ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى 2-11-2024 کاتەکانى نیوەڕۆ ئاسمانى هەرێم بەردەوام نیمچە هەورى دەبێت، لە ئەنجامى هاتنى نزمە پاڵەپەستۆیەکى لاواز باران بارین لەسەر هەندێ ناوچەى سنوورى باشوورى هەرێم بە تایبەت سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان , ڕێژەى بارانى پێشبینیکراو لە نێوان (1-3) ملم دەبێت لەسەر هەندێ ناوچانە.
دەشڵێت، ئێوارەى ڕۆژى شەممە لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمە پاڵەپەستۆ هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بارین.
زۆرترین ڕێژەى باران بارینى پێشبینیکراو لە ماوەى ئەم شەپۆڵە دەکەوێتە ڕۆژى یەکشەممە، لەگەڵ باران بارین هەورە تریشقە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە.
سەبارەت بە پلەکانى گەرما، بە(2-5) پلە نزم دەبێتەوە خێراى با زیاد دەکات سەرووى 35 کم لە کاتژمێرێکدا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنیتەوە رۆژى سێ شەممە کۆتاى بە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دێت.