هەرێم نیوز
ئەمڕۆ دەرگای تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێتەوە، ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، كۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی یەكشەممە (3/11) كۆتایدێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: بە گوێرەی یاسای ژمارە (31)ی ساڵی (2019)ی، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، مادەی (20):
یەكەم: حیزبی سیاسی یان كاندید بۆی هەیە تانە بدات لە بڕیاری ئەنجومەنی كۆمیسیاران، لەماوەی سێ رۆژدا لە رۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكان.
داواكاری تانەدان پێشكەش دەكرێت لەنوسینگەكانی هەڵبژاردن لە هەرێم یان نوسینگەی دەستە یان نوسینگەی نیشتمانی، یان راستەوخۆ پێشكەشی دەستەی دادوەری دەكرێت.
دووەم: ئەنجومەنی كۆمیسیاران وەڵامی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان دەداتەوە لەبارەی تانەكان لە ماوەیەك كە (7) رۆژ تێپەڕناكات، لەبەرواری گەیشتنی گەیشتی تانەكان بەدەستی.
سێیەم: دەستەی دادوەری تەماشای تانە پێشكەشەكراوەكان دەكات لەماوەیەك كە (10) رۆژ زیاتر نەبێت، لە كاتی وەڵامی ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە سەبارەت بە تانەكە.