دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

هاتووچۆی هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتیان دەکات؛ کەمتر ئامرازەکانی گواستنەوە بەکاربهێنن

هەرێم نیوز
هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڤیستیفاڵی هەنار کەمترین ئامرازەکانی گواستنەوە بەکاربهێنن”.

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “داوا لە دانیشتوان و شۆفێرانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەکات لەپێناو گەشەپێدانی ڤیستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە وە کار ئاسانی زیاتر بۆ هاتووچۆ و هاتنی میوانەکانی دەرەوەی پارێزگا کەمترین ئامرازەکانی گواستنەوە بەکاربهێنن”.

ڕوونیشیکردەوە: “هەروەك چۆن لەڕابردودا هەڵەبجە میواندۆستیان سەلماندووە لە شەقامەکان ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکێل رانەگرن تاسیمای جوانی و میواندۆستی هەلەبجەو هەلەبجەییەکان زیاتر بسەلمێنین هەولبدەین هەموان رێنوێنی میوانەکان بین”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP