دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

بەرگری شارستانی هەولێر بۆ هاوڵاتیان لە کاتی بارانباریندا؛ له‌ هێڵه‌كانی كاره‌با نزیك نه‌بنه‌وه‌

هەرێم نیوز
بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، “سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارانبارینی سەرتاسەری دەبارێت و ڕێنمایی دەدەینە هاوڵاتیان له‌ هێڵه‌كانی كاره‌با نزیك نه‌بنه‌وه‌ و شوێنێكی پارێزراو بدۆزنه‌وه‌”.

بەرگری شارستانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: “یه‌كشه‌ممه‌، بارانی سه‌رتاسه‌ری باش ده‌بارێت، به‌تایبه‌ت له‌ سنووری هه‌ولێر، سلێمانی و گه‌رمیان، رێژه‌ی بارین زیاتر ده‌بێت و هه‌وره‌برووسكه‌ی تووندیشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “هه‌روه‌ها مه‌ترسیی لافاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی لێ ده‌كرێت”.

لەو رووەوە چەند رێنماییەکی ئاراستەی هاووڵاتیان کردووە و لە یەکێک لە خاڵەکاندا هاتووە:

له‌ هێڵه‌كانی كاره‌با نزیك نه‌بنه‌وه‌ و شوێنێكی پارێزراو بدۆزنه‌وه‌ وه‌ك قوتابخانه‌ یان كڵێسا و ئه‌گه‌ر چوویت بۆ شوێنێكی تر، شته‌ پێویسته‌كان له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP