هەرێم نیوز
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە شارۆچكەی شەقڵاوە لە سنووری پارێزگای هەولێر روویدا.
دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەك لە شارۆچكەی شەقڵاوە ڕوویدا، هاوکات بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 4:11ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و گوڕەكەشی 3.1 پلە بووە بە ئامێری رێختەر.
ڕوونیشیکردەوە، بەهۆی كەمی پلەی بوومەلەرزەكە، هاووڵاتییەكی كەم لە شەقڵاوە هەستیان پێ كردووە.