هەرێم نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی ژماردن و گەمارۆدانیان لە 15 پارێزگای عێراق تەواو کردوە، تەنها هەرێمی کوردستان ماوە ئەو پڕۆسەیە هەر بەردەوامە، وتیشی، 120 هەزار کارمەند بە تابلێتەوە ئامادەکراون بۆ تەواوی کردنی پڕۆسەی ژماردن.
عەبدولزهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراق بە تەواوی پڕۆسەی ژماردن و گەمارۆدان تەواو و ئەوەی ماوەی بە ڕێژەی لە %99 پڕۆسەکە تەواو بوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، %85 پڕۆسەی ژماردن و گەمارۆدان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەواو بوە و ئەو دواکەوتنەش بەهۆی ئەوە کە درەنگ پڕۆسەکە لەوێ دەستیپێکرد.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، وتیشی: 120 هەزار کارمەند بە تابلێتەوە ئامادەکراون بۆ تەواوی کردنی پڕۆسەی ژماردن و گەرمارۆدان لەو ناوچانەی کارکردن تێیدا تەواو نەبوە.
بڕیار بو تا کۆتایی ئەم مانگە پڕۆسەی ژماردن و گەمارۆدان لە هەرێمی کوردستان تەواو ببێت و لە 20ی مانگی داهاتودا سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەرێت