دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەو پێنج كاندیدەی كۆتا کە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان دەرچوون

هەرێم نیوز

بەگوێرەی ئەنجامی كۆتایی دەنگدان بۆ خۆی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە پێنج كورسی بۆ پێكهاتە توركمان و مەسیحی تەرخانكراوە، ئەو پێنج كاندیدەی سەركەوتن و توانیویانە 27 هەزار و 821 دەنگ بەدەستبهێنن.

بەگوێرەی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاوکرایەوە، کە بازنەی سلێمانی دانا ئامانج نەجیب شەمعون لە مەسیحیەكان توانیویەتی شەش هەزار و 203 دەنگ بەدەستبهێنێت و كورسیەكی كۆتایی ئەو بازنەیە بەرێت، هەروەها نجدت نوری محەمەد عرب لە پێكهاتەی توركمانی، پێنج هەزار و 664 دەنگی بەدەستهێناوە و كورسیەكەی دیكەی كۆتای لە بازنەی سلێمانی برد.

لە بازنەی هەولێر، مونا نەبی نادر (مونا قەهوەچی) لە پێكهاتەی توركمان توانیویەتی سێ هەزار و 666 دەنگی بەدەستبهێنێت و كورسیەكی كۆتای توركمان لەو بازنەیە بەدەست بهێنێت، هەروەها رامی نورسی عودیش دانیا لە مەسیحەیەكان، شەش هەزار و 753 دەنگ بەدەستبهێنێت و كورسیەكەی دیكەی كۆتا لە بازنەی هەولێر بەرێن.

لەبازنەی دهۆك تەنها یەك كورسی بۆ كۆتاكان تەرخانكراوە و جەیمس حەسدو هیدو داود لە مەسیحیەكان پێنج هەزار و 535 دەنگی بەدەستهێناوە و تاكە كورسیەكەی ئەو بازنەیەی بەدەستهێنا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە، حاكم عومەر ئەحمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكاتەوە و وردەكاری دەنگەكانی هەموو پارت و لایەنە سیاسیەكان لە مەڵپەری كۆمسیۆن بڵاودەكرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆسەی دەنگدان بەوپەڕی وردی و شەفافیەوە بەڕێوەچوە و  هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نمونەی بوو، هەروەها بە پێوەرە نێوەدەوڵەتیەكان بەڕێوەچوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP