دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

پێشەوا ھەورامانی: ھەژماری من ڕێگری لە شاردنەوەی ئەو پارانە دەکات کە بە قاچاخ پەیدای دەکەن

هەرێم نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەژماری من واتە ڕێگری لەشاردنەوەی ئەو پارانەیە کە بەقاچاخی و هەموو ڕێگەیەکی دیکەی نایاسایی هەندێک کەس پەیدای دەکەن.

 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، هەژماری من ناوی بانک نییە، بەڵکو چەپکێک بانکن لەناو پرۆژەیەکدا بەناوی هەژماری من،کە ئامانج لێی ئەوەیە فەرمانبەران لە ڕێگای بانک موچە وەربگرن،ئەم تەوزیحە بۆ هەندێک بەرپرسە کەدژی ئەم پڕۆژەیەن و لێی تێنەگەیشتوون تائێستاو پێیان وایە هەژماری من ناوی بانکێکە.

ئاشکراشیکرد، هەژماری من واتە حزورت هەبێت لەکاتی وەرگرتنی موچەکەت و بە گوش پارە وەرنەگری بەناوی چەکداری وەهمی!هەژماری من واتە هەموو کەس پارەی دیاربێت،بۆ زیاد دەبێت؟لەکوێ دێت؟چۆن دێت، هەژماری من واتە ڕێگری لە هەڕەشەی موچە بڕین لەکاتی دەنگدان.

ڕوونیشیکردەوە، هەژماری من واتە ڕێگری لەشاردنەوەی ئەو پارانەیە کە بەقاچاخی و هەموو ڕێگەیەکی دیکەی نایاسایی هەندێک کەس پەیدای دەکەن.
ئەو بانکانەی بەشدارن لە هەژماری من یان لە داهاتوو بەشدار دەبن دەبێت تۆمەتی پارە سپیکردنەوەیان لەسەر نەبێت و لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا نەخرابنە لیستی ڕەش و هەریەکەو بەڕێژەیەک دەتوانن بەشداربن لە بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەوەی قۆرخکاری ڕونەدات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو وڵاتانەی کە بانگەشەی شەفافییەت دەکەن یەکەم بابەت شانازی پێدەکەن بونی سیستەمێکی بانکی شەفاف و کەم خەوشە.
پاشەکشێ لەم پڕۆژەیەدا نییەو حکومەتی هەرێمی کوردستان سورە لەسەر شەفافییەتی دارایی وڕێگریکردن لە گەندەڵی دارایی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP