دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/10/2024

بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کارەبای نیشتیمانی بەسەر هاوڵاتیاندا دەکوژێتەوە

هەرێم نیوز
 کارەبای گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی چاكسازی لە هێڵەكان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پێدانی كارەبای نیشتمانی لە كفری و سەرقەڵا ڕادەگیرێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە 27-10-2024، بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: “ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری قەزای کفری و ناحیەی سەرقەڵا دەکەینەوە، بەهۆی چاکسازیکردن لەهێڵی (132kv) و ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی زستان دوو ڕۆژ كارەبا نابێت".

ڕوونیشیکردەوە: “سبەی و دوو سبەی، واتە دووشەممە و سێشەممە ٢٨ و ٢٩ی تشرینی یەکەم کارەبای نیشتمانیان نابێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: “لەکاتژمێر (٨)ی بەیانی بۆ کاتژمێر (٢)ی نیوەڕۆ ئەوەش بۆ سەلامەتی تیمەکانی کارکردن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP