هەرێم نیوز
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به‌سه‌ردانێكی گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی هره‌ێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 27ی10ی2024، قاسم ئه‌عه‌رجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی به‌سه‌ردانێك و به رێگه‌ی فرۆكه‌وه گه‌یشته هه‌ولێر و له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هره‌ێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
بەگوێرەی زانیاریەکان لە گەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
پێده‌چێت له سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ردوولا كۆمه‌ڵێك پرسی په‌یوه‌ست به ئاسایشی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ بكه‌ن.
سەردانەكەی بۆ هەولێر هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی هێرشەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان، لە چوار شەممەی رابردووەوە سوپای توركیا شەپۆلێك هێرشی ئاسمانی نوێی دژ بە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناوچەكانی (خواكوڕك- گارە- قەندیل- شەنگال) دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش وەكو وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو هێرشەی كە پارتی كرێكاران لە ئەنكەرەی پایتەخت و لەناو كۆمپانیای پیشەسازی پیشەسازی فڕۆكەوانی توركیا ئەنجامیدا.