هەرێم نیوز
سێ پرۆژەیاسای گرنگ بۆ کورد، سوننە و شیعە کە جێگەی مشتومڕن، لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەماندان.
ئهمڕۆ یهكشهممه 27ی10ی2024، كاتژمێر 1ی پاش نیوهڕۆی ئهمڕۆ یهكشهممه 27ی10ی2020 پهرلهمانی عێراق لهسهر بڕیاردان لهسهر سێ پڕۆژه یاسای گرنگ كۆدهبێتهوه كه بریتیتن له لەسەر پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتییی، پرۆژە یاسای هەمواریی یاسای باری کەسێتی ساڵی 1959، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕش و گەڕانەوەی موڵکە داگیرکراوەکانە بۆ خاوەنەکانیان، کە ئەمە داواکاریی نوێنهرانی کوردە.
دانیشتنەکەی ئەمڕۆ لەدوای ئەوە دێت، دوێنێ موحسین مەندەلاوی سەرۆکی بە وەکالەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ لیژنەی یاسایی ئەنجومەنەکە بە سەرۆک و ئەندامان و بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبووەوە و رایسپاردن کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی پرسە یاساییەکان و پێشکەشکردنی بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە بەمەبەستی خستنە دەنگدانییەوە.
دانیشتنەکە بە دانیشتنێکی قورس و سەخت ناوی دەبرێت لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە بەهۆی ئەوەی هەریەک لەو پرسانە، جێگەی مشتومڕی زۆرە و دوو لایەنیی روون بەدیدەکرێت لەبارەیانەوە.
ئەمڕۆ بۆ عێراق رۆژێکی گرنگ دەبێت، بەشێک لە بڕیارەکان بە خوێندنەوەی چاودێرانی سیاسیی، ئەگەر دەنگیان لەسەر بدرێت، وەک یاسای باری کەسێتی، کێشە بۆ پێگەی دیموکراسیی عێراق لەناو جیهاندا درووستدەکات و قسەو باسی زۆری لەبارەوە بوو لە رابردوودا.