دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

زەیدی لە تاران داوای گەرەنتی بۆ تێپەڕبوونی نەوتهەڵگرەکانی لە گەرووی هورمز کردووە

هەرێم نیوز

ماڵپەڕی "الحرة" لە زاری سەرچاوە تایبەتەكانیەوە بڵاویكردووەتەوە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ تاران، داوای لە بەرپرسانی ئێران کردووە، 

گەرەنتی تێپەڕبوونی سەلامەتی ئەو نەوتهەڵگرانە بکەن کە بەکرێگیراون بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، تاران وەڵامێکی روونی نەداوەتەوە نە بە رەزامەندی و نە ڕەتکردنەوە، پێشیانوایە ئێران بە لەبەرچاوگرتنی سەردانەکەی ئەم دواییەی زەیدی بۆ واشنتۆن و واژۆکردنی رێککەوتننامەی حکومەتەکەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، رەنگە ئێران کاردانەوەی نەرێنی هەبێت بەرامبەر بەو داواکارییە.

داواکارییەکەی عێراق سەبارەت بە هورمز گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ بەغداد کە پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت بۆ دابینکردنی زیاتر لە 90%ی داهاتە گشتییەکانی و زۆرینەی ئەو هەناردەکردنانەش بەو گەرووەدا تێدەپەڕن.

پێش جەنگ، عێراق مانگانە نزیکەی 90 ملیۆن بەرمیل لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە هەناردە دەکرد، بەڵام ئەم رێژەیە لە مانگی نیساندا بۆ تەنها نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل دابەزیووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP